زانیاری بۆ کارخوازان

 

CV چیه‌؟

بۆچی باشه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا كار بكه‌م؟

چۆن ده‌توانم داواكاری بۆ وه‌ده‌ستهێنانى كار پێشكه‌ش بكه‌م؟

كێ ده‌توانێت هاوكاریم بكات له‌ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌ده‌ستهێنانى كار له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا؟

چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌و كاره‌م تیادا نه‌بێت كه‌ داوام كردووه‌؟

بۆچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بايه‌خ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات؟

پيشه‌ى كوردستان چیه‌؟

 

CV چییه‌؟

له‌ دونیای ئابوری ئه‌مڕۆدا زۆربه‌ی خاوه‌ن كاره‌كان داوای CV له‌ پێشكه‌شكا‌ری كاره‌كه‌ ده‌كه‌ن. ئاشكرایه‌ CV ئه‌و دۆكیومێنته‌یه‌ كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئاستی خوێندن و ئه‌زموونی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كارامه‌یی و ئاستی ڕاهێنانی كه‌سێك. ووردبینی و پیشه‌گه‌ری دوو شتی زۆر گرنگن، بۆیه‌ دڵنیا به‌ له‌وه‌ی كه‌ (CV)كه‌ت هه‌ڵه‌ی نووسین و چاپى تیادا نه‌بێت، چونكه‌ زۆربه‌ی كاره‌كان (نه‌وه‌ك هه‌موویان) له‌ لیستی ماڵپه‌ڕی "كوردستان كار ده‌كات" داوای CV به‌زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ئامۆژگاری پێشكه‌شكا‌ری كار ده‌كه‌ین كه‌ (CV)یه‌كی رێكوپێك به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی ئاماده‌ بكات.

بۆچی باشه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا كار بكه‌م؟

چه‌ندین قازانجمان پێده‌گات كاتێك كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا وه‌ك له‌ هه‌ندێ كۆمه‌ڵگاكانی تردا پێشده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ داینه‌مۆی به‌گه‌ڕخستنی ئابوری، بۆیه‌ خواست له‌سه‌ر كه‌سانی به‌توانا و شياو ڕوو له‌ زیادبوون دایه‌. به‌ گشتى, مووچه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتره‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی ئه‌هێنیت له‌ میانه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان گرنگى خۆى هه‌يه‌. زۆربه‌ی كۆمپانیا ئاست به‌ناوبانگه‌كانى جیهان ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و هه‌روه‌ها كۆمپانیا خۆجێيه‌كان ده‌رفه‌تی زۆر باشی كاركردن ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زووى كاركردنيان له‌و شوێنانه‌دا‌ هه‌يه‌.

چۆن ده‌توانم داواكاری بۆ وه‌ده‌ستهێنانى كار پێشكه‌ش بكه‌م؟

هه‌نگاو یه‌كه‌م ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ ئاماده‌كردنی (CV) یه‌ك, ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بێت و ده‌توانیت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "كوردستان كار ده‌كات"، به‌دوای لیستی ده‌رفه‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى كار بگه‌ڕێیت و له‌ وێشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئاراسته‌ ده‌كرێیت بۆ لينكێكى ده‌ره‌كى كه‌ به‌ خستنه‌ڕووى ده‌رفه‌ته‌كانى كارى په‌يوه‌سته‌. له‌م دوایه‌دا ئه‌م ماڵپه‌ڕانه ڕێنوێنیت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی (CV)كه‌ت و پێشكه‌شكردنی. هه‌ندێ له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ش یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌ ئاماده‌كردنی (CV)یه‌كه‌ت و هه‌ندێ جاریش ئامۆژگاریت ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی. "كوردستان كار ده‌كات" ته‌نها ماڵپه‌ڕێكى زانيارى پێدان و رێنوێنيكردنه‌ و له‌وه‌ش زیاتر به‌رپرسیاره‌تی ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌‌وستۆی خۆت بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌و هه‌له‌ى كاركردنه‌‌ بكه‌یت كه‌ پێتوایه‌ گونجاوه‌ بۆت.

كێ ده‌توانێت هاوكاریم بكات له‌ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌ده‌ستهێنانى كار له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا؟

ئه‌گه‌ر قوتابی یان ده‌رچووی زانكۆیت، له‌وانه‌یه‌ زانكۆكه‌ت سه‌نته‌رێكی دابینكردنی ده‌رفه‌تى كاری هه‌بێت و له‌وانه‌شه‌ هاوكاریت بكات له‌ ئاماده‌كردنی (CV) یه‌كی باش و‌هه‌روه‌ها ئاماده‌ت بكات بۆ پرۆسه‌ی چاوپێكه‌وتن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ زانكۆكه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترت ده‌سكه‌وێت. هه‌روه‌ك ‌پێشتریش ئاماژه‌مان پێكرد، ده‌توانیت به‌شێوه‌یكی ڕاسته‌وخۆ (CV)یه‌كه‌ت له‌و‌ ماڵپه‌ڕانه دابنێیت. ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌رفه‌ته‌كانى كار‌كردن له‌م ئاژانس و ماڵپه‌ڕانه‌ى كه‌ چالاكن له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ خواره‌وه‌ (به‌شێوه‌ی ئه‌لفابێت) ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین

تێبينى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوای هه‌لی كاركردن ده‌گه‌ڕێن ده‌بێت خۆيان له‌ ناوه‌ڕۆكی لیستی كاره‌كان و ئه‌و زانیاریانه‌ی نێردراون بۆ ماڵپه‌ڕه‌ تايبه‌ته‌كان ووردببنه‌وه‌و بۆيه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌م ماڵپه‌ڕانه‌دا ڕاگه‌یانراون نيه‌

Erbil Manpower

Erbil Top Jobs

F-Jobs

Karox

Kodo Jobs

MSelect

WHA Financial

 

چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌و كاره‌م تیادا نه‌بێت كه‌ داوام كردووه‌؟

هاوته‌ريب له‌ گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوری هه‌رێمی كوردستاندا, چه‌ندین ڕێكخراو و كۆمپانيا جيهانى و به‌ناوبانگ نووسینگه‌ی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كردۆته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكيش بتوانێت هه‌لێكى كارى له‌م كۆمپانيايانه‌دا  بۆ بره‌خسێت, پێویستیان به‌ كۆمه‌ڵێك شيان و كارامه‌یى هه‌يه‌ و له‌ نێوانیشیاندا تواناي به‌كارهێناني زمانی ئینگلیزی و به‌رنامه‌ بنه‌ڕه‌تيه‌كانى كۆمپیوته‌ر. ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ نائومێدی ئه‌كه‌یت كاتێك ئه‌بینیت ئه‌و توانا و كاراماييه‌ت نیه‌ كه‌ لێت داواكراوه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ی كه‌ مه‌به‌سته‌، ئه‌وا ده‌رفه‌تی ترت له‌به‌رده‌ستدایه ‌وه‌كوو فێربوونى زمان له‌ سه‌نته‌ره‌كانی زمان و ڕاهێنان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا كراونه‌ته‌وه‌. بۆ  زانیاری زیاتر چاوێك بخشێنه‌ به‌ لینكی ده‌رفه‌ته‌كانی خولی ڕاهێنان.

بۆچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بايه‌خ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات؟

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی چالاك هاوكاریه‌كی ته‌واوی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ داینه‌مۆیه‌ك بۆ ئابوری و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان. په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی له‌ چه‌ندین بواردا به‌ده‌ستهێناوه‌، وه‌ك كه‌رتی نه‌وت و گاز،كاره‌با،بنیاتنان و نیشته‌جێ بوون ، گه‌شت و گوزار و ئه‌وانی تریش بۆ ئه‌وه‌ىئه‌م ڕێچكه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌ش به‌رده‌وام بێت، پێویست ده‌كات كه‌سانێكى زۆر له‌ كه‌رتى  تایبه‌ت هه‌ڵبژێرن. سووده‌كان بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌رچووی زانكۆ و په‌يمانگاكانن و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوای هه‌لی كاركردندا ده‌گه‌ڕێن له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا زۆرن: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مووچه‌كان زیاترن‌ و ئه‌زموونی گرنگی زیاتریشیان له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌ستده‌كه‌وێت. كۆمپانیا ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیه‌ چالاكه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر بۆیه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ پشتیوانی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند یاسایه‌كی په‌سه‌نكردووه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ مافی ئه‌و كرێكارانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن: ياساى كاركردن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت.

پيشه‌ى كوردستان چیه‌؟

پێشه‌نگای پیشه‌كانی كوردستان بریتیه‌ له‌ بۆنه‌يه‌كى ساڵانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت پشتيوانى ده‌كرێت و مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خاوه‌ن كاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای هه‌لی كاركردندا ده‌گه‌ڕێن به يه‌كبگه‌يه‌نرێن‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆمپانیا یارمه‌تی دارایيان پێشكه‌ش به‌م پێشانگايه‌ كردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ خانه‌ی زانیاریه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكراوه‌. ئه‌م پێشانگايه‌ كراوه‌یه‌ و هاتن بۆ هه‌مووانه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوای هه‌لی كاریشدا ده‌گه‌ڕێن بانگێش كروان تا سه‌ردانی چه‌ندین كۆمپانیا بكه‌ن و داوای ڕه‌خساندنی هه‌لی كاركردنیان له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانیانه‌وه‌ لێ بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش په‌ناڵى گفتوگۆ و سیمینار بۆ به‌شداربووان پێشكه‌ش ده‌كرێت. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م لینكه‌وه‌ بكه‌: پيشه‌ى كوردستان.

ده‌توانیت پرسیار و كۆمێنته‌كانت بنێریت بۆ:

kw@krg.org