مەشق

 

زۆربه‌ی كۆمپانيا و ڕێكخراوه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رنامه‌ى مه‌شق سازده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى‌ پێشخستنی توانای گه‌نجان و به‌شداری پێكردنیان له‌ خولی پراكتیكی پڕ بایه‌خی قوتابیان و ده‌رچوانى زانكۆ و په‌يمانگاكان بۆ زیادكردنی ئه‌زموونه‌كانیان. دیاره‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئاماده‌كردنی گه‌نجان بۆ ئه‌نجامدانی كاری پیشه‌یی و له‌هه‌مان كاتیشدا كار به‌خۆڕایی بۆ كارمه‌ندان دابین ده‌كات. زۆر جار به‌شداربووانی خوله‌كان ته‌نها مافی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ و نانی نیوه‌ڕۆیان بۆ دابین كراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان هاوكار و هاریكاری ڕێكخراوێكیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندین كاری كارگێڕيی ته‌واو بكه‌ن كه‌ پێویستی به‌ كات و هه‌وڵ و كۆشش هه‌یه‌..

له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌شداریكردن له‌ خوله‌كان ده‌بێته‌ مایه‌ی وه‌ده‌ستهێنانى كارێكی به‌رده‌ام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن توانا و به‌هره‌مه‌ندن له‌ حاڵه‌ته‌كانى تر سوود له‌ ئه‌زموونى خۆيان وه‌رده‌گرن و رووده‌كه‌نه‌ كۆمپانيا و شوێنى ترى كاركردن. ئه‌مه‌ سيسته‌مێكى باوه‌ و سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌م‌ كۆمپانیا خۆجێيى و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.

به‌م زووانه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ زانكۆكان و سێكته‌رى تايبه‌ت, به‌رنامه‌يه‌كى مه‌شق ده‌ستپێده‌كات. هه‌لى مه‌شقكردن له‌ گه‌ڵ كۆمپانيا و رێكخراو و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن زانكۆكانه‌ هه‌ماهه‌نگى بۆ ده‌كرێت و بۆردێكى تايبه‌تيش سه‌رپه‌رشتى ده‌كات. ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌ به‌شداريكردنه‌ له‌ به‌رنامه‌كانى مه‌شقدا‌, ئاماده‌ بۆ ده‌ستپێكى هه‌له‌كان. 

 

ئه‌گه‌ر كۆمپانياكه‌ت نيازى بڵاوكردنه‌وه‌ى خولى مه‌شقى هه‌يه‌, تكايه‌ له‌ رێگه‌ى ئيمه‌يڵى خواره‌وه‌ په‌يوه‌نديمان پێوه‌ بكه‌:

internships@krg.org

 

ده‌توانیت پرسیار و كۆمێنته‌كانت بنێریت بۆ:

kw@krg.org