كۆمپانیاكان: بڵاوکردنەوەی ھەلی کار

 

 

"كوردستان كارده‌كات" بریتیه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی پێدانی زانیاری به‌ خاوه‌ن كاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوای وه‌ده‌ستهێنانى هه‌لی كاركردندا ده‌گه‌ڕێن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی گشت كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌ خۆجيێيه‌كان ونێوده‌وڵه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌له‌كانی كاركردنیان شه‌فاف بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ڕایبگه‌ینن.

 

بۆچی ده‌رفه‌ته‌كانى كار ڕاده‌گه‌ینرێن؟

ئایا ئه‌و ئاژانس و ماڵپه‌ڕانه‌ چین كه‌ هه‌لی كاركردن دابین ده‌كه‌ن؟

گرنگى به‌رنامه‌ى مه‌شق و راهێنان له‌ كۆمپانياكاندا چيه‌؟

 

بۆچی ده‌رفه‌ته‌كانى كار ڕاده‌گه‌ینرێن؟

كاتێك ده‌بینین ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ ده‌سێنێت، ئه‌وا دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند زۆر پێویست ده‌بێت و كاتێكیش بازاڕی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێش ده‌كه‌وێت، ئه‌وا كۆمپانياكان سوودمه‌ند ده‌بن له‌ گه‌ڕانی زیاتر به‌ دوای كه‌سانی شیاو و به‌ توانادا. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ‌ك خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ خاوه‌ن كار و كه‌سانێك ده‌كات كه‌ به‌دوای هه‌لی كاركردن ده‌گه‌ڕێن و به‌ یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نێت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی گشت ڕێكخراو و كۆمپانيا خۆجێيى ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌دات كه‌ چه‌ندی بكرێت شوێنه‌ به‌تاڵه‌كانی كار به‌ هاوڵاتیانی كوردستان پربكرێته‌وه‌. ماڵپه‌ڕی كوردستان كار ده‌كات بریتیه‌ له‌و میكانیزمه‌ی كه‌ هاوكاری ئه‌و كۆششانه‌ ده‌كات كه‌ خاوه‌ن كاره‌كان ده‌یانخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و ئه‌و كاندیده‌ كوردستانیه‌ به‌هره‌مه‌ندانه‌ی كه‌ به‌دوای كاركردن ده‌گه‌ڕێن.

ئایا ئه‌و ئاژانس و ماڵپه‌ڕانه‌ چین كه‌ هه‌لی كاركردن دابین ده‌كه‌ن؟

ئه‌م ئاژانسانه‌ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ خاوه‌ن كاره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بته‌‌وێت كارمه‌ندێك دابمه‌زرێنیت و حه‌ز بكه‌یت لایه‌نێكی ده‌ره‌كی هاوكارت بێت بۆ نووسینی ئه‌ركو مافه‌كانى كانديده‌كان بۆ كاركردن, كۆكردنه‌وه‌ی (CV) پێشكه‌شكاران, ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كانديده‌كان و هه‌روه‌ها لێستێكت له‌ ناوی باشترین كاندید پێبدرێت، ئه‌وا ئه‌م ئاژانسانه‌ ده‌توانن هاوكارت بن. ئه‌م كۆمپانیایانه‌ كه‌سانی شیاو بۆ شوێنى گونجاو ده‌دۆزنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌توانن خولى مه‌شق تایبه‌ت به‌ خۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ كارمه‌ندانى خۆیان وهه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له‌ ئاینده‌دا لایان كارده‌كه‌ن. له‌خواره‌وه‌ش لیستێكمان له‌و كۆمپانیا و ماڵپه‌ڕانه‌ بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ ئێستاكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ گومان هه‌موویان نین. ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێت پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانت له‌ ماڵپه‌ڕی "كوردستان كارده‌كات" ڕابگه‌ینیت، ئه‌وا پێویسته‌ په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌یه‌كێك له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی كه‌ له‌ لیستی خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێكراوه‌ و هه‌ر كاتێكیش كه‌ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانی خۆت تیایدا ڕاگه‌یاند، ڕاسته‌وخۆ ناوت له‌ ماڵپه‌ڕی "كوردستان كارده‌كات" ده‌خرێته‌ لیسته‌كه‌وه‌.

Erbil Manpower

Erbil Top Jobs

F – Jobs

Karox

Kodo Jobs

MSelect

WHA Financial

 

گرنگى به‌رنامه‌ى مه‌شق له‌ كۆمپانياكاندا چيه‌؟

زۆربه‌ی كۆمپانيا و ڕێكخراوه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رنامه‌ى مه‌شق سازده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى‌ پێشخستنی توانای گه‌نجان و به‌شداری پێكردنیان له‌ خولی پراكتیكی پڕ بایه‌خی قوتابیان و ده‌رچوانى زانكۆ و په‌يمانگاكان بۆ زیادكردنی ئه‌زموونه‌كانیان. دیاره‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئاماده‌كردنی گه‌نجان بۆ ئه‌نجامدانی كاری پیشه‌یی و له‌هه‌مان كاتیشدا كار به‌خۆڕایی بۆ كارمه‌ندان دابین ده‌كات. زۆر جار به‌شداربووانی خوله‌كان ته‌نها مافی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ و نانی نیوه‌ڕۆیان بۆ دابین كراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان هاوكار و هاریكاری ڕێكخراوێكیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندین كاری كارگێڕيی ته‌واو بكه‌ن كه‌ پێویستی به‌ كات و هه‌وڵ و كۆشش هه‌یه‌. له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌شداریكردن له‌ خوله‌كان ده‌بێته‌ مایه‌ی وه‌ده‌ستهێنانى كاریكی به‌رده‌ام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن توانا و به‌هره‌مه‌ندن له‌ حاڵه‌ته‌كانى تر سوود له‌ ئه‌زموونى خۆيان وه‌رده‌گرن و رووده‌كه‌نه‌ كۆمپانيا و شوێنى ترى كاركردن. ئه‌مه‌ سيسته‌مێكى باوه‌ و سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌م‌ كۆمپانیا خۆجێيى و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن. بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری مه‌شق بكه‌.

 

ده‌توانیت پرسیار و كۆمێنته‌كانت بنێریت بۆ: kw@krg.org