دەربارەی کوردستان کاردەکات

 

 

"كوردستان كار دەكات" بریتیە لە دەستپێشخەریەكی نووسینگەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كارئاسانیكردن لە دروستكردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری لە نێوان خاوەن كارەكان و ئەو كەسانەی كە بەدوای هەلی كاركردندا دەگەڕێن. كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی خێرا  گەشە دەكات و لە هەمان كاتیشدا كۆمپانیا ناوخۆ و نێودەوڵەتیەكان بە پەرۆشەوە بەدوای كەسانی بەهرەمەند و خاوەن ئەزموون دەگەڕێن، لە هەمان كاتیشدا  هەزاران هاوڵاتیانی خۆشمان هەر لە دەرچووانی تازە و هەروەها خاوەن ئەزموونیش بەدوای دامەزراندندا دەگەڕێن. ماڵپەڕی "كوردستان كار دەكات" هەوڵ ئەدات بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی لە نێوان خاوەن كار و ئەو كەسانەی كە بەدوای هەلی كار دەگەڕێن بە جۆرێك كە زانیاری پەیوەندیدار پێشكەش بە هەردوو لا دەكات و دەرفەت دابین دەكات بۆ راهێنانی گەنجەكانمان.

ئەم بەرنامەیە بەشێكە لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كەرتی تایبەت لە ڕێگەی پێشكەشكردنی چوارچێوەیەكی سەرەكی بە جۆرێك هەموو لایەنەكان تیایدا  سوودمەند بن. ئەم بەرنامەیە بە شێوەیەك دانراوە كە تەواوكەری هەوڵ و كۆششی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و  پارێزگاكانی هەرێم بێت نەوەك جێگرەوەی كارەكانیان. مەبەستیش تیایدا فراوانكردنی كەرتی تایبەت و ئاگاداركردنەوەی ئەو كەسانەی بە دوای دەستكەوتنی هەلی دامەزراندن و دەرفەتی بەشداریكردن دەگەڕێن لە خولی ڕاهێنان كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.

"كوردستان كار دەكات" بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ هەڵناستێت بە كۆكردنەوەی (CV) یان یارمەتیدانی كەسەكان بۆ دەسكەوتنی كار، بەڵكو تەنها ئاگادار دەكرێنەوە لە هەبوونی دەرفەتەكانی كار بە شێوەیەكی رۆژانە.  شیاوی ئاماژە پێكردنە كە لەم ماڵپەڕانەدا تەنها پۆستە بەتاڵەكانی كەرتی تایبەت تیایدا ڕادەگەیەنرێت. ئەگەر تۆ بە دوای دەسكەوتنی هەلی كار دەگەڕێت و حەزئەكەیت (CV)یەك بۆ خۆت دروست بكەیت یاخود كاتێك ڕێكخراوێك حەز ئەكات پۆستێكی بەتاڵ ڕابگەینێت، ئەوا پەیوەندی بەم لینكانەی خوارەوە بكە:

 

زانیاری بۆ كارخوازان

كۆمپانیاكان: بڵاوكردنەوەی هەلی كار

 

پرسیار و ڕەخنەكانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: kw@krg.org